ئەنتۆنیۆ گوتیرێس خۆشحاڵی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ڕاگەیاند
2024-11-27 12:50:19 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس: "ئومێدەوارم کە ڕیککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، کۆتایی بەو توندوتیژی، ئازار و وێرانکارییە بھێنێت کە خەڵکی لە لوبنان و ئیسرائیل، ڕووبەڕووی بوونەتەوە".