ریال مەدرید یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەنێت
2024-11-27 13:36:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – ریال مەدرید یەکەم هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەنێت و ئەمڕۆ بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول گەنگەشەی دەکەن. رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارە بەرپرسانی یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەبارەی ئالێکساندەر ئارنۆڵد گفتوگۆ دەکەن، یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بزانێت مەدریدییەکان تا چەند بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەیان جددین. …