English | عربي

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان


كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

2019/04/13 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەورو هەتاو دەبێت.بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیاجیا، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 26 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 9 پلەیە.هاوکات سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵەهەوری جیاجیا و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 27 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 10پلەیە








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending