هەواڵی کوردستان ئێستا

خولی یەکەمی دانوستانە نوێیەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی ئەوروپا کۆتایی دێت

خولی یەکەمی دانوستانە نوێیەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی ئەوروپا کۆتایی دێت
خولی یەکەمی دانوستانە نوێیەکانی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی ئەوروپا کۆتایی دێت

2024-11-29 19:25:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


خولی یەکەمی دانوستانە نوێیەکانی ئێران و زلهێزەکانی ئەوروپا لە ژنێڤ دوای هەفتەیەک لە دەرکردنی بڕیارنامەی نوێی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کۆتایی هات. کازم غەریبئابادی، جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە وتووێژەکاندا لەگەڵ مەجید تەختڕەوانچی، جێگری سیاسی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ئامادە بوو، کۆتایی ئەم خولەی دانوستانەکانی بە بڵاوکردنەوەی کورتە وتارێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند. ئەم دیپلۆماتە باڵایەی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر "پێویستی بەدواداچوون بۆ ڕێبازی وتووێژ و کارلێککردن" ڕایگەیاندوووە کە لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا ڕێککەوتوون بۆ درێژەدانی دانوستانەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا. پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدانی ناڕاستەوخۆی ئامادەنەبوونی ئەمەریکا لە دانوستانەکانی ڕۆژی هەینیدا، ڕایگەیاندبوو زۆر گەشبین نییە بە ئەنجامی دانوستانەکان و ئەورووپاییەکانیشی تۆمەتبار کردبوو بە گرتنەبەری ڕێبازی ڕووبەڕووبوونەوە و نەبوونی متمانە بەخۆبوون نەبوونی توانا بۆ بڕیاردان. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئێرانییەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئامانجی سەرەکی تاران دۆزینەوەی ڕێگاکانی مسۆگەرکردنی "هەڵوەشاندنەوەی سزاکان" و "دەرچوون لە بنبەستی ئەتۆمی"یە و هەروەها هەوڵدانە بۆ "دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش" لە کۆبوونەوەکەی ژنێڤدا. ڕۆیتەرز لە زاری یەکێک لەو سێ بەرپرسە ئێرانییە نووسیویەتی لە ئەگەری "پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ژێنێڤ، واشنتنیش دواجار دەتوانێت لە قۆناغی داهاتوودا بەشداری دانوستانەکان بکات". سەرچاوە/ڕادیۆ فەردا/ڕۆیتەرز