هەواڵی کوردستان ئێستا

هەزاران ئەندامی سوپای قودسی ئێران و میلیشیا عێراقییەکان ڕەوانەی سوریا دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووان

هەزاران ئەندامی سوپای قودسی ئێران و میلیشیا عێراقییەکان ڕەوانەی سوریا دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووان
هەزاران ئەندامی سوپای قودسی ئێران و میلیشیا عێراقییەکان ڕەوانەی سوریا دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخیبووان

2024-11-30 23:35:22 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ئاژانسە هەواڵییە فارس زمانەکان ڕایدەگەیەنن هەزاران کەس لە ئەندامانی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئیران و میلیشیا عێراقییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارە نەیارەکانی ئەسەد کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، ڕەوانەی سوریا کراون. بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستپێکرد و بە خێرایی پێشڕەوییان کرد. چەکدارانی بەشداربووی هێرشەکان بریتین لە تەحریری شام کە یەکێک لە گروپە ئیسلامییە جیهادییەکانە و ژمارەیەک گروپی چەکداری دیکەی هاوپەیمانی. لە ساڵی 2018 ئەمەریکا بە فەرمی گرووپی تەحریر شامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند. هەروەها یەکێتیی ئەورووپا، بەریتانیا و ژمارەیەک وڵاتی دیکەش ئەم گرووپەیان خستۆتە نێو لیستی تیرۆریستی خۆیانەوە. لە ماوەی چوار ڕۆژدا چەکداران توانیویانە تەواوی پارێزگای ئیدلب و زۆربەی پارێزگای حەلەب و هەروەها شاری حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سوریایە و هەروەها بەشێک لە گەڕەکی باکوری حەما بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن. دوو سەرچاوەی شارەزا لە گروپە میلیشیا عێراقییەکان کە کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتییان دەکات بە ڕادیۆ فەردایان ڕاگەیاندووە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هەزاران سەربازی سوپای قودس لە سنووری شەڵەمچە چوونەتە بەغدادەوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو هێزانە لەسەر ڕێگای بەسرە-بەغدا پەیوەندییان بە هەزاران ئەندامی میلیشیایی کەتایب حزبوڵا و ئەلنوجبا کردوە و دواتر دەستیان بە جوڵە بەرەو سنوورەکانی سوریا کردووە. سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕادیۆ فەردایان ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 30ی مانگی یازدە ئەو هێزانە لە سنووری عێراقەوە چوونەتە ناو سوریا. سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا و سوریا بۆ سەر چەکداران،بەڵام پێشکەوتنەکانیان خێرایە. وێنەی دەستبەسەرداگرتنی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حەلەب و هەروەها باڵەخانەیەکی سەر بەو هێزانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێن لەلایەن چەکدرانەوە بڵاوکراونەتەوە. لەوەتای ساڵی 2020ەوە دوای ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە باکوری سوریا بە نێوەندگیری ڕووسیا و تورکیا، ئەمە یەکەم هێرشە کە بەم شێوەیە بکرێتە سەر سوریا. ڕووسیا هاوپەیمانی ڕژێمی دەسەڵاتدارە لە سوریا و تورکیاش پشتیوانی نەیارەکانی دەکات.   سەرچاوە/ڕادیۆ فەردا