هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆشکی سپی دەڵێت دۆخی ئێستای سوریا دەرئەنجامی پشتبەستنی بەشار ئەسەدە بە تاران و مۆسکۆ

کۆشکی سپی دەڵێت دۆخی ئێستای سوریا دەرئەنجامی پشتبەستنی بەشار ئەسەدە بە تاران و مۆسکۆ
کۆشکی سپی دەڵێت دۆخی ئێستای سوریا دەرئەنجامی پشتبەستنی بەشار ئەسەدە بە تاران و مۆسکۆ

2024-12-01 09:05:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پێوەندییەکی ئەمەریکا بە ڕووداوەکانی سووریا، باس لەوە دەکات کە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەیەکی سیاسی و هەروەها پشتبەستنی بە ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بارودۆخی ئێستای دروست کردووە. شان ساڤێت ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە "داڕوخانی هێڵەکانی ڕژێمی ئەسەد لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا" ڕایگەیاند "ئەمەریکا تەحریری شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە و هیچ پەیوندییەکی لەگەڵ ئەو گروپە و هێرش و کردەوەکانی لە سوریادا نییە." ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و گروپە کەمینەکان و هەروەها داوای دامەزراندنی پرۆسەیەکی سیاسی جددی و باوەڕپێکراو بۆ چارەسەری سیاسی کێشەکان و شەڕی ناوخۆ لە سوریا دەکات. ئەم لێدوانەی بەرپرسی کۆشکی سپی دوای ئەوە هات کە ڕۆژی شەممە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بانگەشەی ئەوەی کرد جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی تاقمەکانی دژبەری ئەسەد لە سووریا، بەشێکە لە پلانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ "ناسەقامگیرکردنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا".