هەواڵی کوردستان ئێستا

بایدن سەردانی ئەفریکا دەکات

بایدن سەردانی ئەفریکا دەکات
بایدن سەردانی ئەفریکا دەکات

2024-12-01 18:40:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەرەو ئەنگۆلا دەچێت لە گەشتێکدا کە بەڵێنیدابوو ئەنجامی بدات بۆ ئەفریکا، هەروەها سەنگ دەخاتە سەر پڕۆژەیەکی گەورەی هێڵی ئاسنین کە ئەمەریکا پشتگیری لێدەکات و ئامانج لێی دوورخستنەوەی سەرچاوە کانزاییە گرنگەکانە لە چین. پڕۆژەکە کە خەرجییەکەی بەشێکی بە شێوەی قەرز لەلایەن ئەمەریکاوە دابین کراوە، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆی دەوڵەمەند بە سەرچاوە کانزاییەکانەوە دەبەستێتەوە بە زامبیا و بەندەری لۆبیتۆی ئەنگۆلا لەسەر دەریای ئەتڵەسی، ئەوەش ڕێگەیەکی خێرا دروست دەکات بۆ هەناردەکردن بۆ ڕۆژئاوا. ئەوەی گرەوی لەسەر کراوە کانزا گرنگەکانی وەکو مس و کۆباڵتە، کە لە کۆنگۆ هەن و بەشی سەرەکی باتری و ئامێرە کارەباییەکانی دیکەن. چین کڕیاری سەرەکییە لە کۆنگۆ، ئەوەش بووەتە جێی نیگەرانییەکی زۆری واشنتن. لە مانگی نۆدا چین لەگەڵ تانزانیا و زامبیادا ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ زیندووکردنەوەی پڕۆژەیەکی هێڵی ئاسنین کە وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەفریکاوە. لە کاتێکدا سەردانەکەی بایدن لە دوایین ڕۆژەکانیدایە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، پێشبینی دەکرێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پشتگیری لە پڕۆژەکە بکات و وەکو هاوبەشێکی نزیکی ئەنگۆلا بمێنێتەوە. ئەمەش بەپێی دوو بەرپرس کە لە بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی ترامپدا کارییان کردووە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز