English | عربي

گەرمیان.. چەندین چالاکی لە 31ـەمین ساڵوەگەڕی ئەنفال بەڕێوە دەچن


گەرمیان.. چەندین چالاکی لە 31ـەمین ساڵوەگەڕی ئەنفال بەڕێوە دەچن

2019/04/14 | 08:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

 

ئەمساڵ لە ساڵوەگەڕی تاوانی ئەنفالدا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆ ماوەی یەک ھەفتە چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیان، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لێژنەکانی پێشوازی و ئیدارەدانی ساڵوەگەڕی تاوانی ئەنفالی راسپاردووە لە ماوەی هەفتەیەکدا بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆرەوە، بەکاری پێکەوەیی و بە کۆمەڵ نموونەیەکی جوانی یادکردنەوەی ئەو تاوانە بەرامبەر گەلی کوردستان، پێشکەش بکەن.

 

راگەیەندراوەکەی ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەمساڵ میوانێکی زۆری ناوخۆیی و بیانی دێنە ناوچەی (دێبنە) لە گەرمیان بۆ بەشداریکردن لە ساڵوەگەڕی ئەو تاوانە گەورەیە و رێزگرتن لە گیانی شەهیدان.

 

رژێمی بەعسی عێراق بە چەند قۆناخێک شاڵاوی ئەنفالی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجام دا، کە ئەو شاڵاوانە لە 14-4-1988 دەستیان پێ کرد و بوونە هۆی شەهیدکردنی زیاتر لە 182 ھەزار ھاووڵاتیی کوردستان بە تۆمەتی کورد بوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending