English | عربي

یەكێتی پەیامێك له‌باره‌ی سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كەی حكومەتی عێراق بۆ كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌


یەكێتی پەیامێك له‌باره‌ی سه‌ردانی‌ وه‌فده‌كەی حكومەتی عێراق بۆ كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌

2019/04/14 | 10:10

(هەواڵ كوردستان)- یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، په‌یامێك له‌باره‌ی سه‌ردانی‌ وه‌فده‌ بالاَكه‌ی حكومه‌تی‌ عێراق بۆ كه‌ركوك بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: سازش له‌به‌ركه‌وته‌ی‌ خۆمان ناكه‌ین و پۆستی پارێزگاریش مافی خۆمانه‌.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ڕايگه‌یاند: بڕیاره‌ وه‌فدێكی‌ بالاَی حكومه‌تی‌ عێراق سه‌ردانی شاری‌ كه‌ركوك بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ كۆببنه‌وه‌.

وتیشی: زانیاریمان نییه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌ باڵاكه‌ بكات بۆ كه‌ركوك.

له‌باره‌ی‌ دوا هه‌ڵویستی‌ یه‌كێتیش سه‌باره‌ت به‌ پۆستی‌ پارێزگاری كه‌ركوك، جێگری‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، وتی: ئێمه‌ داوای به‌ركه‌وته‌ی‌ خۆمان له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگا ده‌كه‌ین و سازش له‌پۆسته‌كانمان ناكه‌ین، له‌وانه‌ش پۆستی پارێزگار.

snn








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending