هەواڵی کوردستان ئێستا

نەیارانی چەکداری بەشار ئەسەد زیندانە ترسناکەکەی سەیدنایە بەڕووی زیندانییەکاندا دەکەنەوە

نەیارانی چەکداری بەشار ئەسەد زیندانە ترسناکەکەی سەیدنایە بەڕووی زیندانییەکاندا دەکەنەوە
نەیارانی چەکداری بەشار ئەسەد زیندانە ترسناکەکەی سەیدنایە بەڕووی زیندانییەکاندا دەکەنەوە

2024-12-08 08:17:27 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یاخیبووان لە سوریا زیندانییەکانیان لە زیندانی ترسناکی سەیدنایە ئازاد کردووە.بەدناوترین زیندانی سەربازی لە سوریا کە زیندانی سەیدنایە کە دەوترێت هەزاران نەیارانی بەشار ئەسەدی تێدا ئەشکەنجە دراوە و لە سێدارە دراون.  بەپێی ڕاپۆرتی گروپەکانی مافی مرۆڤ، مەزەندە دەکرێت زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی سوریا لە ماوەی شەڕی ناوخۆی 13 ساڵەی ئەا وڵاتەدا بێسەروشوێن بوون و بەشێکی زۆریان لەو زیندانە تەرسناکە زیندانی کرابوون ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2017دا دەستەواژەی "کوشتارگەی مرۆڤ"ی بەکارهێناوە بۆ وەسفکردنی زیندانی سەیدنایە و لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی پێنج ساڵی یەکەمی شەڕی ناوخۆدا لە نێوان پێنج بۆ 13هەزار کەس بە بێدەنگییەکی تەواو لەم زیندانەدا لە سێدارە دراون. ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم لەسێدارەدانانە بە مۆڵەتی بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی بەشار ئەسەد ئەنجام دراون و ئەم جۆرە کردەوانە هاوتایە لەگەڵ تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی. هەیئەتی تەحریری شام لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی نووسیویەتی کە زیندانییەکان ئازاد کراون و ئەم هەنگاوەشی بە "کۆتایی سەردەمی نادادپەروەری" لە سەیدنایە ناودێر کردووە. دوابەدوای پێشکەوتنی خێرا و ئاسانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، دوای گرتنەوەی شارەکانی حەلەب، حومس و دەرعا، ئەم گروپانە ڕۆژی یەکشەممە بەکاتی سوریا بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی بەرنگارییەکی قورس هێزەکانی حکومەت ببنەوە، چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریاوە.