سەرۆکوەزیرانی سوریا دەڵێت ئامادەیە لە گواستنەوەی ئاشتیانەدا حکومەت ڕادەستی ئۆپۆزسیۆن بکات
2024-12-08 08:17:27 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
سەرۆکوەزیرانی سوریا ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی "ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ هەر سەرکردەیەک بکات کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت". محەمەد ئەلجەلالی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دوای گەیشتنی یاخیبووان بۆ دیمەشق ڕایگەیاند بەیانی لە کابینەکەیدا دەبێت و ئامادەیە بۆ "هەر ڕێکارێکی ڕادەستکردن". لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بە دوای "هیچ هەڵوێست و قازانجێک"دا ناگەڕێت، و نووسیویەتی "دەست درێژ دەکەینەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی لە پێناو وڵاتەکەماندا هاوکاری بکەن". محەممەد غازی جەلالی نزیکەی دوو مانگ و نیو لەمەوبەر وەک سەرۆکوەزیرانی حکومەتی بەشار ئەسەد دەستنیشانکرا. هاوکات ئەحەمەد ئەلشەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆکی هەیئەتی تەحریری شام ڕایگەیاند تا ڕادەستکردنی ڕەسمی ڕژێم بە هێزەکانی، دامودەزگا گشتییەکانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری سەرۆکوەزیرانی پێشوودا دەمێننەوە. ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ "هەموو هێزە سەربازییەکانی شاری دیمەشق"، وتی "دووربکەونەوە لە نزیکبوونەوە لەو دامودەزگا حکومییانەی کە لەژێر چاودێری سەرۆکوەزیرانی پێشوودا دەبن تا ڕادەستکردنی فەرمی هەموو شتەکان." بەشێک لەم هەواڵە لە ئەسۆشیەیتد پرێس وەرگیراوە