هەواڵی کوردستان ئێستا

لایەنگرانی یاخیبووانی سوریا دەچنە ناو باڵیۆزخانەی سوریاوە لە ئەسینا

لایەنگرانی یاخیبووانی سوریا دەچنە ناو باڵیۆزخانەی سوریاوە لە ئەسینا
لایەنگرانی یاخیبووانی سوریا دەچنە ناو باڵیۆزخانەی سوریاوە لە ئەسینا

2024-12-08 21:40:25 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پۆلیس و پەیامنێرێکی ڕۆیتەرز دەڵێن لایەنگرانی گروپە یاخیبووە چەکدارییەکانی سوریا کە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدییان دوورخستەوە چوونە ناو باڵیۆزخانەی سوریاوە لە ئەسینا و لە سەربانی باڵیۆزخانەکە ئاڵای یاخیبووانییان هەڵکرد. پەیامنێرەکە وتی پۆلیس چووەتە ناو بینای باڵیۆزخانەکەوە و چوار کەسی دەستبەسەر کردووە، بەڵام ئاڵاکەیان دانەگرتووە. ڕۆژی یەکشەممە یاخیبووانی سوریا دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدییان ڕاگەیاند دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی دیمەشقی پایتەختییان کرد، ئەسەدییان ناچار کرد هەڵبێت و کۆتایی بە دەسەڵاتە دەیان ساڵەییەکەی بنەماڵەکەی بهێنێت لە سوریادا، ئەوەش دوای زیاتر لە 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆی سوریا. کۆمەڵێک خەڵک لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی سوریا لە ئەسینا ئاهەنگییان دەگێڕا. ئەلۆمپیەنت مەعروفی تەمەن 59 ساڵ وتی " دڵمان زۆر خۆشە، 55 ساڵ لە دیکتاتۆری دواجار کۆتایی هات و دیکتاتۆرەکە هەڵات و خەڵکەکەی جێهێشت. میدیاکانی یۆنان باسییان لەوەش کرد کە خۆپیشاندەران وێنەیەکی ئەسەدییان لە باڵیۆزخانەکە دڕاندووە، بەڵام بەرپرسێکی پۆلیسی یۆنان نەیتوانی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز