هەواڵی کوردستان ئێستا

سەفار: بەپێی پێشبینیەکان كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

سەفار: بەپێی پێشبینیەکان كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
سەفار: بەپێی پێشبینیەکان كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامەكانیان كردووەتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدات، بەپێی پێشبینیی ئێمەش، كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات".

د. ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان دانیشتین و باسیان لەوە كرد، كە گفتوگۆی زۆریان لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق كردووە و هەموو ئەنجامەكانیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە كردۆتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق مستەفا كازمی و چاوەڕێ دەكەن بڕیاری لەسەر بدات".

سەفار گوتیشی: "چاوەرێ دەكرێت وەڵامی كازمی ئیجابی بێت و بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، چونكە بڕیاری دا كە مووچەی خانەنشینانی عێراق بدرێت، بۆیە دوای ئەوە بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستانەوە دەدات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیار دراوە چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەردەوامی هەبێت تاوەكو دەگەنە رێككەوتنێك لەسەر هەموو كێشەكان.

دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق، باسی لەوە كرد كە ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكرێت، لە بەرچاو دەگرن و بە گرنگییەوە كاری لەسەر دەكەن.

 

بڵند ئیبراهیم