دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد، سوورییەکانی ناو تورکیا دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان
2024-12-09 16:30:27 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی لە کاتی جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەیاندا پەنایان بردە بەر تورکیا، لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس کە ٦١ ساڵ سووریای بەڕێوەبرد، ڕوویان لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆز لە هاتای کرد بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.