هەواڵی کوردستان ئێستا

هەیئەت تەحریر ئەلشام محەمەد بەشیر وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی سوریا دەستنیشان دەکات

هەیئەت تەحریر ئەلشام محەمەد بەشیر وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی سوریا دەستنیشان دەکات
هەیئەت تەحریر ئەلشام محەمەد بەشیر وەک سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی سوریا دەستنیشان دەکات

2024-12-10 23:05:27 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، یاخیبووانی سوریا کە ئێستا لە دیمەشق دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، محەمەد بەشیریان وەک سەرۆکی حکومەتێکی کاتیی دەستنیشانکردووە کە هەتا 1ی مانگی سێی 2025 لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە، لە زاری ئەلبەشیرەوە بڵاویکردەوە، فەرماندەیی گشتی ئێمەی ڕاسپاردووە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی ڕاگوێزراو هەتا 1ی مانگی سێی ساڵی داهاتوو. تەلەفزیۆنی دەوڵەتی بەشیری وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی سوریا ناوبرد. پێشتر بەشیر سەرۆکی گروپێکی سەرهەڵداوان بوو بە ناوی حکومەتی ئازادیخواز لە ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوری، "حکومەتی ئازادیخواز" لە ساڵی 2017 لە ئیدلب دامەزرا و وەزارەتەکان و دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان لەخۆ دەگرێت. گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستپێکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیان بچنە ناو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بێنن. سەرچاوە: فرانس پرێس