هەواڵی کوردستان ئێستا

شارەوانیی هەولێر رێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەردەكات

شارەوانیی هەولێر رێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەردەكات
شارەوانیی هەولێر رێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەردەكات

2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك رێنمایی بۆ تاپۆكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەركراون و بەپێی ئەو رێنماییانەش زەوی و خانووەكانیان تاپۆ دەكرێن، بەڵام كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامان ناگرێتەوە.

عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019، كە لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاو كراوەتەوە، ئەو زەوی و خانووانەی پێش رێكەوتی 13/3/2018 بە زێدەڕۆ دروست كراون، تاپۆ دەكرێن كە پێویستە پارێزگارەكان بەو كارە هەڵسن یان بریكارەكانیان و خاوەن زەوی یان خانوو داواكاری پێشكەش دەكات بۆ شوێنی پێویست، ئەوكات تا 200مەتر تاپۆ دەكرێت بە نرخێك كە 15تا 30هەزار دینارە بۆ هەر مەترێك، بەڵام كە لە سەرووی ئەو رووبەرە بێت، بە نرخی رۆژانە تاپۆ دەكرێن".

ئەحمەد گوتیشی: "ئەو رێنماییانە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامانن، هەروەها ئەوانەی لەناو سەنتەری پارێزگانن، هەر مەترێك بە 15 بۆ 30هەزار حیساب دەكرێت و بۆ قەزاكان 10بۆ 15 هەزاردینارە و بۆ ناحیەكانیش 5 بۆ 8 هەزار دینارە".

دەشڵێ، پێویستە ئەوانەی بۆیان تاپۆ دەكرێت لە یەك زەوی زیاتریان نەبێت و لەگەڵ ماستەرپلانیش گونجاو بن، بۆیە لیژنەیان بۆ دروست دەكرێن و دەست بە تاپۆكردن دەكرێت.

 

بڵند ئیبراهیم