English | عربي

كەشوهەوای هەرێمی كوردستان


كەشوهەوای هەرێمی كوردستان

2019/04/15 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتو ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت” سبه‌ینێ شه‌پۆلێكی‌ بارانبارین ناوچه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌”به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان له‌ئه‌مڕۆ 15ی‌ 4ی‌ 2019، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دروستبونی‌ په‌ڵه‌ هه‌ورو پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور”.

له‌زانیاریه‌كانی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌، به‌گوێره‌ی‌ پێشبینیه‌كان بۆ سبه‌ینێ له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و هه‌ندێك له‌پارێزگاكانی‌ هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending