هەواڵی کوردستان ئێستا

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەڵێت ئێران ڕازیبووە چاودێری زیاتری کارخانەی ئەتۆمی فۆردۆی تاران بکرێت

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەڵێت ئێران ڕازیبووە چاودێری زیاتری کارخانەی ئەتۆمی فۆردۆی تاران بکرێت
دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەڵێت ئێران ڕازیبووە چاودێری زیاتری کارخانەی ئەتۆمی فۆردۆی تاران بکرێت

2024-12-13 21:25:29 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن دەزگای هەواڵی فرانس پرێسەوە بیندراوە دەڵێت ئێران ڕازیبووە بە زیادکردنی چاودێریکردنی کارخانەی ئەتۆمی فۆردۆی وڵاتەکە لەلایەن دەزگاکەوە، ئەوەش دوابەدوای پلانەکانی ئێران بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە کارخانەکەدا. هەفتەی ڕابردوو دەزگاکە وتی ئێران چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە کارخانەی ئەتۆمی فۆردۆ زیاتر کردووە کە دەکەوێتە باشووری تارانەوە. وتیشی " گۆڕانکارییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی لە سەدا 60 زیاتر دەکات." کە ئەوەش نزیکە لە ڕێژەی لە سەدا 90 ەوە کە پێویستە بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی. دەزگاکە وتیشی بڕی پیتاندنی لە سەدا 60 ی ئێران کە پێشتر بۆ 3 کیلۆ لە مانگێکدا کەمکرابووە، جارێکی دیکە زیادی کردووە و لە کۆتایی مانگی یازدەی ئەمساڵدا، بڕی هێکزافلۆرایدی یۆرانیۆمی لە سەدا 60 ی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز بۆ نزیکەی 9 کیلۆ لە مانگێکدا زیادکردووە. لە ڕاپۆرتە نهێنیەکەی دەزگاکەدا هاتووە دەڵێت " ئێران ڕازیبووە بە داواکەی دەزگاکە بۆ زیادکردنی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن بە شێوەیەکی چڕ لە کارخانەی فۆردۆدا." سەرچاوە/ فرانس پرێس