هەواڵی کوردستان ئێستا

بلینکن: ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنی فراوانیان هەیە لەسەر سوریا

بلینکن: ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنی فراوانیان هەیە لەسەر سوریا
بلینکن: ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنی فراوانیان هەیە لەسەر سوریا

2024-12-13 22:20:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی هەینی وتی ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکی بەرفراوانی هاوبەشییان هەیە لەسەر ئەوەی کە ئارەزوو دەکەن لە حکومەتە نوێیەکەی سوریادا بیبینن، ئەوەش دوابەدوای گفتوگۆکان لەگەڵ هاوتاکەیدا لە ئەنکەرە. بلینکن لە ماوەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورکیاییەکەی هاکان فیداندا وتی دوو وڵاتەکە حکومەتێکی کاتی نوێی سوریایان دەوێت کە " گشتگیر بێت و خێڵاویی نەبێت، حکومەتێک بێت کە مافی کەمینەکان و ژن بپارێزێت، حکومەتێک کە دامودەزگاکانی دەوڵەت بپارێزێت و خزمەتی خەڵکەکەی بکات." بلینکن وتی دوو وڵاتەکە دەیانەوێت حکومەتە کاتییەکە چەکە کیمیاییەکانی ڕژێمەکەی پێشووی سوریا بدۆزێتەوە و بە شێوەیەکی گونجاو لە ناوییان ببات. وتی نایەوێت سوریا ببێتە مەترسی بۆ سەر دراوسێکانی و دەیەوێت سەرکردایەتییە کاتییەکە هەر هاوپەیمانییەک لەگەڵ گروپە توندڕەوەکاندا ڕەت بکاتەوە. بلینکن و فیدان باسییان لە گرنگی بەردەوامیدان بە هەوڵەکان کردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گروپی تیرۆریستی داعش. بلینکن وتی " وڵاتەکانمان ماندونەناسانە کارییان کرد و شتی زۆرییان کرد بۆ دڵنیابوونەوە لە لە ناوبردنی خەلافەتەکە. زۆر گرنگیشە بەردەوام بین لەو هەوڵانە." ڕۆژی پێنجشەممە بلینکن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبووەوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر وتی بلینکن و ئەردۆغان تاوتوێی " هاریکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کردووە لە ناوچەکەدا و هەروەها تاوتوێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکەیان کردووە لە پشتیوانیکردنی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات لە سوریا بۆ حکومەتێکی گشتگیر." سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا