هەواڵی کوردستان ئێستا

بلینکن: ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئەو سەرهەڵداوانەی سوریا کە ئەسەدیان لابرد

بلینکن: ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئەو سەرهەڵداوانەی سوریا کە ئەسەدیان لابرد
بلینکن: ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئەو سەرهەڵداوانەی سوریا کە ئەسەدیان لابرد

2024-12-15 18:00:25 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت بەرپرسانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ گروپێکی یاخیبووەکاندا کە سەرکردایەتی دوورخستنەوەی بەشار ئەسەدییان کرد و لەلایەن ئەمەریکاوە بە گروپێکی تیرۆریست ناسێندراوە. بلینکن لە ئوردن یەکەمین بەرپرسی ئەمەریکا بوو بە ئاشکرا باس لەوە بکات کە بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و گروپی تەحریر شام لە پەیوەندیدان، گروپەکە سەرکردایەتی گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکانی کرد کە ئەسەدییان لەسەر دەسەڵات دوورخستەوە و ناچارییان کرد لە وڵاتەکە هەڵبێت. لەگەڵ هاوتاکانیدا لە هەشت وڵاتی عەرەبی و تورکیا و بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بلینکن چەندین بنەمای واژۆ کرد کە ئامانج لێیان ڕێنموونی کردنی گواستنەوەیەکی ئاشتییانەی دەسەڵات بوو لە سوریادا، گواستنەوەیەک کە تائیفی نەبێت و گشتگیر بێت. بلینکن باسی لە وردەکارییەکانی پەیوەندییەکان نەکرد، بەڵام وتی گرنگە بۆ ئەمەریکا پەیامەکانی بنێرێت بۆ گروپە سەبارەت بە کارەکانی و چۆنێتی فەرمانڕەواییکردنی وڵاتەکە لە ماوەی گواستنەوەی دەسەڵاتدا. بلینکن وتی " بەڵێ لە پەیوەندیدا بووین لەگەڵ تەحریر شام و لایەنەکانی دیکەدا. پەیامەکەمان بۆ گەلی سوریا ئەمەیە: دەمانەوێت سەرکەوتوو بن و ئێمەش ئامادەین یارمەتییان بدەین لەوەدا." بلینکن جەختیشی کردەوە کە " سەرکەوتنمان لە کۆتایی هێنان بە خەلافەتی داعشدا هێشتا ئەرکێکی گرنگە." ئاماژەی بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیشدا کە ئەمەریکا پشتیوانییان لێدەکات. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، شەڕکەرە کوردەکان، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە دوورخستنەوەی داعش لە خاکێکی بەرفراوانی سوریادا. بلینکن وتی " ئەمە ساتێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوان بتوانن بەردەوام بن لەو ڕۆڵە چونکە ئەمە ساتی ناسەقامگیرییە " کە تێیدا داعش " هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و سوود وەرگرتن لێی دەدات." تەحریر شام کە پێشتر سەر بە قاعیدە بووە، لە ساڵی 2018 ەوە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە. ڕۆژی شەممە سەرکردەی گروپەکە محەمەد جۆلانی لە چاوپێککەوتنێکدا ڕاستەوخۆ باسی لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا نەکرد، بەڵام وتی بەرپرسانی نوێی دیمەشق لە پەیوەندیدان لەگەڵ باڵیۆزخانەکانی ڕۆژئاوادا. وتیشی " نیازمان نیە بچینە هیچ ململانێیەکەوە چونکە لە سوریا خەڵکەکە بە گشتی هیلاکە." سەرچاوە/ AP