هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە داوای ڕێزگرتن لە کەمینەکانی ناو سوریا دەکەن

ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە داوای ڕێزگرتن لە کەمینەکانی ناو سوریا دەکەن
ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکە داوای ڕێزگرتن لە کەمینەکانی ناو سوریا دەکەن

2024-12-15 22:20:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی لەگەڵ هاوتاکانیدا لە تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە حکومەتێکی نوێ لە سوریا دەبێت ڕێز لە مافی کەمینەکان بگرێت، ئەوەش دوابەدوای گفتوگۆکان لە ئوردن و گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یاخیبووەکانی ناو سوریادا. بلینکن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لەگەڵ هاوتاکانیدا ڕێککەوتوون لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش کە داوای حکومەتێکی گشتگیر و بە نوێنەریش دەکات کە ڕێز لە مافەکانی کەمینەکان بگرێت و " نەبێتە بنکەیەک بۆ گروپە تیرۆریستییەکان." بەیاننامەکە هاوبەشەکە جەختیش لە " پشتیوانی تەواو بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سوریا دەردەبڕێت." بلینکن وتی " ڕێککەوتنەکەی ئەمڕۆ پەیامێکی یەکگرتوو دەنێرێت بۆ دەسەڵاتە کاتییە نوێیەکە و لایەنەکان لە سوریا لەسەر ئەو بنەما گرنگانەی کە پێویستن بۆ پشتیوانی و دانپێدانان." وتیشی بەرپرسانی ئەمەریکا ئێستا لە " پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدان " لەگەڵ گروپی تەحریر شام و داوایان لەو گروپە و گروپەکانی دیکە کردووە یارمەتیدەر بن لە دۆزینەوەی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکایی ئۆستن تایسدا، کە لە ساڵی 2012 دا لە سوریا دەستگیرکرا. ئەمەریکا لەگەڵ کارەکتەرەکانی دیکەی سوریاشدا قسەی کردووە لەسەر ئەوەی کە دەیەوێت چی ببینێت لەو گواستنەوەی دەسەڵاتەدا. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز