پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی بیست وحەفت ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش
2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش
بەبۆنەی بیست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ پێشڤەبردنی دۆخی كولتووری و كۆمەڵایەتیی خوشك و برایانی ئێزیدی و دەستتان خۆش بێت.
ئێوە ئەركێكی پیرۆزتان لەسەر شانە بۆ خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆم بۆ كار و چالاكییەكانتان هیوای ئاسوودەیی و ئارامی و سارێژبوونەوەی برینەكان بۆ هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەخوازم و هەر سەركەوتوو بن.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
11ـی 5ـی 2020