هەواڵی کوردستان ئێستا

"شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا"

"شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا"
"شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا"

2020-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە حەفتەی دابێت جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە بەغدا دەڵێ، لێکتێگەیشتن ھەیە و پێشبینی دەکەن بگەنە ڕێککەوتن.

فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەر لە دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو لیژنە لە نێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا پێک ھاتوون و خەریکی وردەکارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیکن لەوەی بگەنە ئەنجامێک لەبارەی گرفتەکانەوە."

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا گوتی: "ئێمە گەشبینین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، چونکە ئێمە باوەڕمان بە مافە دەستووری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان ھەیە و بڕیارە حەفتەی دابێت جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە، ئەگەر کات گونجاو بوو."

لەبارەی ھەڵوێستی سەرۆکوەزیریانی عێراقەوە، فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەگەر لیژنە ھاوبەشەکان بگەنە ڕێککەوتن باوەڕ ناکەم مستەفا کازمی لاریی ھەبێت لەسەر ڕێککەوتنی نێوانمان، چونکە لەو بارەیەوە لێکتێگەیشتن ھەیە."

قائید میرۆ