هەواڵی کوردستان ئێستا

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە مۆسکۆ ژەنەڕاڵێکی ڕووسیایی دەکوژرێت

لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە مۆسکۆ ژەنەڕاڵێکی ڕووسیایی دەکوژرێت
لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە مۆسکۆ ژەنەڕاڵێکی ڕووسیایی دەکوژرێت

2024-12-17 17:10:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بەرپرسانی ڕووسیا وتییان ڕۆژی سێشەممە بۆمبێک لەسەر شەقامێکی مۆسکۆ تەقیوەتەوە و دوو کەس کوژراون، یەکێکییان فەرماندەی هێزەکانی بەرگری ئەتۆمی و بایۆلۆجی و کیمیایی ڕووسیا بووە. کۆمیتەی لێکۆڵەرەوانی ڕووسیا وتی تەقینەوەکە لە کاتێکدا بووە کە جەنەڕاڵ ئیگۆر کیریلۆڤ و جێگرەکەی لە بینایەکی نیشتەجێبوون هاتوونەتە دەرەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ. بەرپرسان وتییان بۆمبەکە لە ناو سکۆتەرێکی کارەباییدا شاردرابۆوە کە لە نزیک دەرگای بیناکە وەستێندرابوو. تەقینەوەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات داواکارانی ئۆکرانیایی کیریلۆڤییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پەیوەندییەوە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا. لە مانگی 10 دا بەڕیتانیا سزای بەسەر کیریلۆڤدا سەپاند لەسەر یارمەتیدانی لە ڕەوانەکردنی چەکی کیمایی " دڕندە " دژی هێزەکانی ئۆکرانیا. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا