هەواڵی کوردستان ئێستا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت محەمەد جۆلانی سوریا ' گورگە لە پێستی مەڕدا '

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت محەمەد جۆلانی سوریا ' گورگە لە پێستی مەڕدا '
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەڵێت محەمەد جۆلانی سوریا ' گورگە لە پێستی مەڕدا '

2024-12-17 18:10:24 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل شارین هاسکیل وتی سەرکردەی گروپی تەحریر شامی سوریا کە سەرکردایەتی ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی کرد " گورگێکە لە پێستی مەڕدا "، ئەوەش بەهۆی مێژووە جیهادییەکەیەوە. لە ماوەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هاسکیل چەند وێنەیەکی ئەبو محەمەد جۆلانی سەرکردەی تەحریر شامی پیشاندا لە کاتێکدا کە ئەندام بووە لە ڕێکخراوە جیهادییەکاندا. وتی " گرنگە نەکەوینەبەر هەوڵی سپیکردنەوەی جیهادییەکانی ناو سوریا. دەزانین ئەوان کێن و سروشتە ڕاستەقینەکەشییان دەزانین، تەنانەت ئەگەر ناوی خۆشییان بگۆڕن، هەروەها تێدەگەین کە ئەوان چەند مەترسیدارن بۆ ڕۆژئاوا." وتی " ئەمانە ڕێکخراوی تیرۆریستین و ئەمەش گورگە لە پێستی مەڕدا." جۆلانی کە ئێستا ناوە ڕاستەقینەکەی، ئەحمەد ئەلشەرع، بەکاردەهێنێت، لە دوای لەشکرکێشییەکەی ئەمەریکاوە لە عێراق لە ساڵی 2003 دا شەڕی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەل قاعیدە دەکرد. دواتر لقێکی سەر بە ئەل قاعیدەی دروست کرد لە سوریادا، بەرەی نوسرە، بەرەی نوسرەش بۆ ماوەیەک هاوپەیمانی ڕێکخراوی داعش بوو. بەڵام جۆلانی دواتر پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو گروپەکەدا پچڕاند و شەڕی لەگەڵدا کردن و دواجار بەرەی نوسرەی گۆڕی بۆ گروپی ئیسلامی هەیئەت تەحریر شام. جۆلانی وتووشییەتی کە " هیلاکی خەڵکەکە بە گشتی " لە سوریادا مانای ئەوەیە کە جەنگێکی دیکەی ناوێت. بەڵام هێشتا گروپەکەی جۆلانی لەلایەن چەندین وڵاتی ڕۆژئاواوە وەکو گروپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە و سزای نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لەسەرە. سەرچاوە/ فرانس پرێس