هەواڵی کوردستان ئێستا

فەڕەنسا ئاڵاکەی لە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بەرز دەکاتەوە

فەڕەنسا ئاڵاکەی لە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بەرز دەکاتەوە
فەڕەنسا ئاڵاکەی لە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بەرز دەکاتەوە

2024-12-17 21:55:25 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ڕۆژی سێشەممە فەڕەنسا ئاڵاکەی جارێکی دیکە لە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بەرز کردەوە، ئەوەش بۆ یەکەمین جار دوای 12 ساڵ و لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردایەتییە نوێیەکەی سوریادا. وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستییان کردووە بە کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکانی دیمەشقدا کە گروپی ئیسلامی تەحریر شام سەرکردایەتییان دەکات، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی هێشتا گروپەکە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە وەکو گروپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە. هاوشێوەی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کە ڕۆژی دووشەممە تیمەکانییان نارد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەلشەرعدا، ئەڵمانیاش پلانی داناوە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەی سوریادا ئەنجام بدات و یەکێتی ئەوروپاش ڕۆژی سێشەممە وتی دەیەوێت پەیوەندی دروست بکات. بەرزکردنەوەی ئاڵاکەی لە باڵیۆزخانەکەدا مانای ئەوە نیە کە دەستبەجێ باڵیۆزخانەکەی دەکاتەوە. لە ماوەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی بەڕیتانیادا، ئەلشەرع داوای لە وڵاتان کردووە پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە و سزاکانی سەر سوریا لاببەن و یارمەتی پەنابەران بدەن بگەڕێنەوە بۆ سوریا، ئەمەش بەپێی دەزگای هەواڵی سانای سوری. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز