وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت واشنتن ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیا بۆ کۆتایی هەفتە درێژ دەکاتەوە
2024-12-17 23:01:11 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیۆ میلەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات لە دەوروبەری شاری مەنبج لە باکوری سوریا هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە درێژکراوەتەوە. میلەر گوتی واشنتن هەفتەی ڕابردوو ئاگربەستێکی سەرەتایی ئەنجامدا بەڵام کاتەکەی بەسەرچوو و گوتیشی واشنتن دەیەوێت ئاگربەستەکە درێژ بکاتەوە. میلەر ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا لەسەر ڕێگایەک کە گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە ببات" و گوتیشی لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە شەڕ لە سوریا پەرە بسێنێت. ئێمە نامانەوێت هیچ لایەنێک ئەم دۆخە ناسەقامگیرەی ئێستا بقۆزێتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆی لەسەر حسابی بەرژەوەندیی نیشتمانی فراوانتری سوریا." سەرچاوە: ڕۆیتەرز