هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق دەڵێت دەست دەکاتەوە بە گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی سوریا کە لە سوریا هەڵاتوون

عێراق دەڵێت دەست دەکاتەوە بە گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی سوریا کە لە سوریا هەڵاتوون
عێراق دەڵێت دەست دەکاتەوە بە گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی سوریا کە لە سوریا هەڵاتوون

2024-12-19 17:55:22 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


عێراق دەڵێت لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەست دەکات بە ڕەوانەکردنەوەی ئەو سەربازە سوریاییانەی کە لە وڵاتەکە لە دەست هێرشەکەی یاخیبووانی سوریا هەڵاتبوون کە بووە هۆی دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد. وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق میقداد میری وتی " ئەمڕۆ بەرپرسانی عێراق دەست دەکەنەوە بە ڕەوانەکردنەوەی سەربازانی سوریایی دوای هەماهەنگیکردن لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداردا لە سوریا." کاتێک لەشکرکێشییەکەی گروپە چەکدارییە یاخیبووەکانی سوریا بە سەرکردایەتی گروپی ئیسلامی تەحریر شام لە دیمەشق نزیک بووەوە، ئەسەد لە سوریا هەڵات، ئەوەش دوای 13 ساڵ لە سەرکوتکارییەکەی دژی خۆپیشاندەران و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا. گروپە یاخیبووەکان لە 8 ی مانگی دوانزەدا گەیشتنە دیمەشق، لەو کاتەدا سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراق وتییان سەدان سەربازی سوریایی کە لە هێڵەکانی پێشەوەی وڵاتەکە هەڵاتوون ڕێگەیان پێدراوە لە خاڵی سنووری ئەلقایمەوە بێنە عێراقەوە. سەرچاوەکان وتییان هەندێک لەو سەربازانە بریندار بوون. میری وتی ڕۆژی پێنجشەممە سەربازەکان لە هەمان خاڵی سنوورییەوە ڕەوانە دەکرێنەوە. بەرپرسێکی باڵای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی ڕەوانەکردنەوەکە لە ژێر سەرپەرشتی " ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا دەبێت." فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا داوایان لە سەربازەکان و پۆلیس کردووە چەکەکانییان دابنێن و خۆیان لەگەڵ ئەواندا تۆمار بکەن. سەرچاوە/ فرانس پرێس