ئەردۆغان: "دامەزراوە بەرپرسیارەکان لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری جیهانی بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێنەگەیاندووە"
2024-12-19 18:35:23 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
سەرکۆماری تورکیا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "گەلی سووریا پێویستی بە یەکێتیی و هاودەنگیی و سازان و هەستانەوەی وڵاتەکەی هەیە کە بە دەست جەنگەوە ماندووە. ئێمەیش لەم قۆناغە سەختەدا هەوڵ دەدەین هاوکاری پێشکەش بکەین لە دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لە سووریا".