English | عربي

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی خۆراكی گیایی و خواردنی سروشتی به‌ڕێوه ‌چوو


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی خۆراكی گیایی و خواردنی سروشتی به‌ڕێوه ‌چوو

2019/04/16 | 14:10

(هەواڵ كوردستان)-

به‌ دروشمی (به ‌خۆراكی گیانی ژیانمان ته‌ندروستتر ده‌كه‌ین)، ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان و ڕێكخراوی ئارامیی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه ، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی خۆراكی گیایی و خواردنی سروشتیان بەڕێوە برد.

 

ڕه‌نگین سه‌لام، ئه‌ندامی ڕیكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕ 164|2019، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی خۆراكی گیایی و خواردنی سروشتیمان ساز کرد كه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا زیاتر له‌ (60) جۆر گژ و گیای جیاواز نمایش كران و له‌لایه‌ن چاودێره‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌وه‌ سووده‌كانی ئه‌و خۆراكانه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاتبوونه‌ ناو فێستیڤاڵه‌ خرایه ‌ڕوو".

 

ڕوونیشی كرده‌وه ‌و گوتیشی: "ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵك جارێكی دیكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، خواردنی ته‌ندروست بكاته‌ پیشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی، كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی بكه‌وێت و دروو بكه‌وێتەوە‌ له‌ خواردنی له‌ قوتوونراو".

 

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending