وه‌زاره‌تی پلاندانان خه‌رجكردنی 41 ملیاری بۆ كه‌ركوك و دو پارێزگای دیكه‌ی عێراق راگه‌یاند
خەندان-
وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، بڕیاردراوه به‌خه‌رجكردنی بڕی 41 ملیار دینار له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی پارێزگاكانی واست و پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌نبار.
ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 36 ملیار‌و 250 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای واست ده‌ربڕیوه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماریه‌ك پرۆژه‌ی ئه‌و پارێزگایه
نوری سه‌باح دلێمی، وه‌زیری پلاندانانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 36 ملیار‌و 250 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای واست ده‌ربڕیوه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماریه‌ك پرۆژه‌ی ئه‌و پارێزگایه له‌چوارچێوه‌ی خشته‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان، یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ش دروستكردنی 82 خوێندنگه‌ی (9، 12، 18) پۆل-یه بۆ قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی به‌پێی پێداویستی دانیشتوان.
بڕیاردراوه به‌خه‌رجكردنی ملیارێك و 589 ملیۆن و 868 هه‌زار دینار بۆ پارێزگای كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی پارێزگاكه
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوه به‌خه‌رجكردنی ملیارێك و 589 ملیۆن و 868 هه‌زار دینار بۆ پارێزگای كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی پارێزگاكه، هاوكات بڕی دو ملیار‌و 374 ملیۆن و 65 هه‌زار دیناریش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆڵان و ڕێگه‌وبانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره ته‌رخانكراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌و تایبه‌ت به‌پارێزگای ئه‌نبار، نوری دلێمی ئاشكرایكردوه، "ملیارێك و470 ملیۆن و 545 هه‌زار دینار بۆ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی تۆڕی كاره‌بای قه‌زای حه‌بانیه‌ی ئه‌نبار خه‌رجكراوه".