هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکى پەرلەمان داوایەک لەسەرۆک کۆمارى عیراق دەکات

سەرۆکى پەرلەمان داوایەک لەسەرۆک کۆمارى عیراق دەکات
سەرۆکى پەرلەمان داوایەک لەسەرۆک کۆمارى عیراق دەکات

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە سەرۆک کۆمار دەکات، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستنیشان بکات ولە ماوەی 15 رۆژدا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت. بە پێی نووسراوێک محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری کردووە، داوا لە سەرۆک کۆمار کراوە بە پێی دەستوور لە ماوەی 15 رۆژدا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی 29ی تشرینی دووەمی رابردوو عادل عەبدولمەهدی لە ژێر گوشاری خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکاندا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.