هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیسرائیل داوا دەکات حوسییەکانی یەمەن وەکو گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێن

ئیسرائیل داوا دەکات حوسییەکانی یەمەن وەکو گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێن
ئیسرائیل داوا دەکات حوسییەکانی یەمەن وەکو گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێن

2024-12-24 15:26:01 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ئیسرائیل نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی خۆی لە ئەوروپا ڕاسپاردووە هەوڵبدەن حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان بکرێن. حوسییەکان چەندین جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، کە گرووپەکە وەک هاوسۆزیەک بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە وەسفی دەکەن. هێرشەکانی ئەو گرووپە ڕێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتییان پەکخستووە و کۆمپانیاکانی ناچارکردووە ڕێڕەوەکانیان بۆ گەشتی درێژتر و گرانتر بگۆڕن، ئەمەش نیگەرانی لەسەر هەڵاوسانی جیهان دروستکردووە. گیدۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "حوسییەکان نەک تەنها مەترسین بۆ سەر ئیسرائیل بەڵکو هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و هەموو جیهان." بە گوتەی سەعر، لە ئێستادا ئەمەریکا، عەرەبستانی سعودیە، مالیزیا، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی، ئوسترالیا، کەنەدا، نیوزلەندا و ئیسرائیل، حوسییەکان وەک گرووپێکی تیرۆریستی دیاری دەکەن.   سەرچاوە: ڕۆیتەرز