هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی ناوخۆ: رێنمایی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە

وەزارەتی ناوخۆ: رێنمایی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە
وەزارەتی ناوخۆ: رێنمایی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە

2020-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

حاجی ئۆمەران-KDP.info- بەرپرسی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی ئێرانن، دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەویش بەپێی چەند رێنماییەك.

مەسعوود باتێلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو كەسانەی هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن و لە ئێرانن، دەتوانن هەفتەی دوو رۆژ بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوانیش دووشەممە و پێنجشەممەن، ئێمەش چەند رێنماییەكمان هەیە و چەند ژمارەیەكی تەلەفونمان داناوە و پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانانە دەكەن و ناوی خۆیان تۆمار دەكەن و كۆپیی پاسپۆرتیان رەوانە دەكەن، كە دواتر ئێمە رەزامەندییان بۆ وەردەگرین و ئاگاداریان دەكەینەوە كە لە یەكێك لەو دوورۆژە بگەڕێنەوە".

بەرپرسی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران ئاماژەشی دا، هەر كەسێك بگەڕێتەوە، پشكنینی كۆرۆنای بۆ دەكرێت و دواتریش كەرەنتینە دەكرێت.

 

گوتیشی: "تا ئێستا هیچ ئامارێكمان لە بەردەست نییە كە چەند كەس لە ئێران ماونەتەوە، بەڵام ئاگادارین هاووڵاتی هەرێم لە ئێران هەن".

باسی لەوەش كرد، ئەوانەی  دەیانەوێت بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن: 07504459178 – 07504643929 – 07504736672 – 07507422424 – 00989928519987.

 

بڵند ئیبراهیم