هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرەڕای بەڵێنەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام، سورییەکان نیگەرانن لە گرووپە ئیسلامییەکان

سەرەڕای بەڵێنەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام، سورییەکان نیگەرانن لە گرووپە ئیسلامییەکان
سەرەڕای بەڵێنەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام، سورییەکان نیگەرانن لە گرووپە ئیسلامییەکان

2024-12-24 23:30:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


تاقمی چەکداری هەیئەت تەحریر شام (HTS) دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریا دەسەڵاتی خۆی لەو وڵاتە بەهێزتر دەکات، بەڵام زۆرێک لە هاووڵاتیانی سوریا نیگەرانن لە کاریگەریی هێزە توندڕەوەکان لە ڕێکخراوە ئیسلامییەکەدا. گرووپی هەیئەت تەحریر ئەلشام کە لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادایە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بووەتە دەسەڵاتی دیفاکتۆ لە سوریا. ئەو ڕێکخراوە کە پێشتر بە جەبهەت نوسرە ناسرابوو، هەتا ساڵی 2017 لقێکی قاعیدە بوو لە سوریا و دواتر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە جیهانییە پچڕاند. لەوەتەی دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرتووە، سەرۆکی ڕێکخراوی HTS، ئەحمەد ئەلشەراع (ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی)، هەڵوێستێکی میانڕەوی نیشانداوە و داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک دەکات لەسەر بنەمای لێبوردەیی و هاوئاهەنگی لە نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی سوریادا. بەڵام سەرەڕای ئەم بەڵێنانە، زۆرێک لە هاووڵاتیانی سوریا دڵنیا نین لەوەی کە سەرکردە نوێیەکان دەتوانن هەموو هێزە توندڕەوەکانی ناو HTS کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەلمەسری دانیشتوویەکی شاری دیمەشقە و موسڵمانێکی سوننەیە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، حکومەتی نوێ بە گشتی ئاسایشی دیمەشق و ناوچەکانی دیکەی پاراستووە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە ئەم ئاشتییە کاتی بێت. گوتیشی "ئێمە دەزانین حەیات تەحریر شام هەوڵی گۆڕانکاری دەدات و ئێمەش پێشوازی لەوە دەکەین". بەڵام دوو شت هەیە خەڵک لێی دەترسن. یەکێکیان ئەوەیە کە ئایا ئەحمەد شەرع هەتا چەند ڕاستگۆیە، یان هەتا چەند دەتوانێت کۆنترۆڵی توندڕەوەکانی ناو گروپەکەی بکات”. دەشڵێت"سوریاکان بەگشتی، بە کەسانی کۆنەپەرستیشەوە، توندڕەوی نین". ئەگەر ئەلجۆلانی بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ئەندامەکانی کۆنترۆڵ بکات، ئەوا سوریاییەکان پشتیوانی لێ دەکەن. بەڵام ئەگەر گەلی توندڕەو لە دەسەڵاتدا بوایە، ئەوا سوریاییەکان وەک ئەوەی لە ساڵی 2011دا دژی بەشار ئەسەدیان کرد، دژی ئەوانیش دەیانکرد”. ئەیمەن جەواد ئەلتەمیمی، شارەزای گروپە ئیسلامییەکان لە سوریا دەڵێت، یەکێک لەو کێشە سەرەکیانەی کە دەیبینێت "لە سەرکردایەتیکردنی HTS لە ژێر دەسەڵاتی ئەلجۆلانی و کردەی تاکەکەسی ئەندامەکانە، کە ماوەیەکە پڕوپاگەندەیان پێدەگات". دژی ئایین و ڕێکخراوەکانی تر بۆ ماوەی چەند ساڵێک ". ئەلتەمیمی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ڕەنگە ئەم کەسانە پێکەوە هێرش بکەنە سەر عەلەوییەکان و مەسیحییەکان و سوکایەتییان پێبکەن. ڕۆژی دووشەممە چەکدارەکان دارێکی کریسمسیان لە شارۆچکەی سوقەیلەبیەی سەر بە پارێزگای حەما سووتاند. ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە، HTS ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوانباران کەسانی بیانی بوون و سزا دەدرێن. هەرچەندە ژمارەی وردیان دیار نییە، بەڵام چەکدارانی زۆر وڵات پەیوەندییان بە ڕیزەکانی HTS کردووە، بەتایبەت ئویغورە موسڵمانەکانی ناوچەی شینجیانگی چین. ئارۆن زێلین، توێژەری گروپە ئیسلامییەکان لە ئینستیتیوتی واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، هیچ نیشانەیەکی کێبڕکێ لە نێوان پلە سەرەکییەکانی HTS لە بەرامبەر پێگەی مامناوەندی ئەل جۆلانیدا نییە. دەشڵێت" تەنانەت ئەگەر هەندێک کەس لە لایەنی ڕاستی توندەوە نیگەران بن لێییان، ئەگەری ئەوە هەیە کە HTS و حکومەتەکەی بە شێوەیەکی کاتی دەستگیریان بکەن ئەگەر هەر کارێک بکەن". HTS حکومەتێکی کاتی داناوە، زۆربەی ئەندامەکانی دڵسۆزن بۆ ئەو ڕێکخراوە. ئەم حکومەتە بەشێوەیەکی کاتی هەتا 1ی مانگی سێی 2025 کاروباری وڵات بەڕێوە دەبات. کارۆلین ڕۆز، توێژەر لە پەیمانگای هێڵەکانی نوێ لە واشنتن پێی وایە کە "لە کۆتاییدا ئەلشەرع لایەنگری کوتلە توندڕەوەکانی ناو HTS و حکومەتی کاتی و حکومەتی داهاتوو دەبێت". ڕۆز بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ئەم ڕێبازە کاری خۆی دەکات ئەگەر حکومەتە بیانییەکان "پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و سزاکان لەسەر هەندێک کەرت هەڵبگرن و لە لیستی تیرۆر دەریان بێنن، ئەمەش وەک دەرفەتێک بۆ هاندانی گۆڕانکاری لە ڕژێمەکەدا".