هەواڵی کوردستان ئێستا

مەلا بەختیار: لە هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی سیاسی هاوبەش نییە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا

مەلا بەختیار: لە هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی سیاسی هاوبەش نییە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا
مەلا بەختیار: لە هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی سیاسی هاوبەش نییە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا

2024-12-25 16:45:16 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


کەسایەتی سیاسی و بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە کورد لە ڕۆژئاوا یەکگرتوو بێت و چارەسەرێکی واقعی سیاسی لە چوارچێوەی سوریادا بۆخۆی بدۆزێتەوە، دەشڵێت، لە سەر لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە لایەنەکانی ڕۆژئاوا هانبدەن بۆ ئەوەی ڕێكبکەون، بەڵام لە ئێستادا "پرۆژەیەکی سیاسی هاوبەش لە هەرێم نییە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا." مەلابەختیار کەسایەتی سیاسی و ئەندامی پێشووی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" لە ڕۆژئاوا یان ڕێککەوتن و یەک پرۆژەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی مەسەلە دیموکراتیەکانی سوریا و ئەو مافانەی داوی دەکەن یان تووشی کێشەی زۆر گەورە دەبن." وتیشی،" لە ڕۆژئاوا ئەگەری شەڕی عەسکەری ناوخۆ دوورە، بەڵام جاری وا هەیە زەرەری کێشە سیاسیەکان کە ڕێناکەون لە شەڕی عەسکەری زیاترە." ڕۆژی 23ی مانگی 12 بە نێوەندگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا، دوای کۆبوونەوەکەش هەریەک لە هەسەدە و ئەنەکەسە کە هەریەکێکیان نوێنەرایەتی چەند حزبێک دەکەن لە ڕۆژئاوا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێنی ناوبرد و جەختیا لە گرنگی بەردەوامی کۆبوونەوەی هاوبەش کردەوە بە مەبەستی گەشتن بە ڕێککەوتن. بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکا هەوڵێک هەیە لەلایەن چەند کەسایەتی سیاسی و سەربەخۆوە داوا لە سەرۆکی پارتی بکەن ئەنەکەسە ناچار بکات بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە، بەو پێیە ئەنەکەسە بە لایەنی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان هەژمار دەکرێت، چونکە پێیان وایە ئەم قۆناغە پێویستی بە هەڵویستی سیاسی هاوبەش هەیە تا بە یەکگرتووی بچنە دیمەشق و کورد بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سیاسی سوریا بکات لە دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع. مەلا بەختیار دەڵێت،" کێشەکە تەنها ئەوەنیە لە ڕۆژئاوا لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە ڕێککەوتن نییە، کێشەکە ئەوەیە لە باشوری کوردستانیش پرۆژەیەکی سیاسی هاوبەش نییە بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، لە قۆناغی ڕابردوو هەڵە هەبووە لە رۆژئاوا و باشور، ئەوە با ببێت بە قوربانی قۆناغەکە، بەڵام نابیت ئەو هەڵانە دووبارە بکرێنەوە، ئێستا دەبێت ئەوەی دەتوانن ڕێککەون لەسەر خاڵە هاوبەشەکان و خاڵە ناکۆکەکان بخەنە دوای یەکی ئازار کە پرۆسەی دیموکراسی و حوکمڕانی و نوسینی دەستورە." وتیشی،" کورد دەبێت لە ناوخۆیدا ڕێککەوتووبێت، نابێ ئەم هەلە لە دەستبدات بۆ پێداگری لەسەر مافەکانی لە چوار چێوەی سوریایەکی دیموکراتد، بۆ هەرێم واجبە چاوەڕێ بن بزانن ڕۆژئاوا دەڵين چی، وە هانیان بدەین بۆ ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا، تەنانەت لەگەڵ تورکیاش هانیان بدەین توشی شەڕ نەبن، چونکە کورد زورەر مەند دەبێت." هەرجەندە دەسەڵاتی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی شەرع هەڵویستی ئەرێنیە بەرامبەر کورد لە ڕۆژئاوا و لە پەیامێکیشێدا ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، کە کورد بەشێکن لە سوریا و لەگەڵ هەسەد گفتووگۆ دەکەن و بەشێوەیەکی ئاشتیانە گفتوگۆ کێشەکان چەرەسەر دەکەن، بەڵام دیار نییە لە داهاتوودا کورد دەبێتە بەشێک لە یەکپارچەیی سوریا و لە ئایندەدا ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە یاخود نا. بەڕای مەلا بەختیار کورد لەم قۆناغەدا ئایندەی کورد نادیارە لە سوریا و دەڵێت،" دڵخۆشم بەوەی کورد پشتیوانی هەیە لە ڕۆژئاوا، بەڵام لە بیرمان نەچێت دوای ڕێککەوتنی سیڤەر لە ژێر فشاری کەمالیزمدا سیڤەر گۆڕا بە لۆزان و وڵاتانی زلهێز پاشەکشەیان لە مافی کورد کرد." وتیشی،" قۆناغی یەکەم دەبێت کورد نەرم بێت بۆ گفتوگۆی سیاسی لەناو گفتوگۆکەدا پرۆژەکەی سیاسی یەکگرتوو ببەنە پێشەوە، قۆناغی دووەم دوای 1ی ئازار دەست پێدەکات ئەویش قۆناغی فەلسەفەی سیاسی و حوکمڕانی ڕاستەقینە و ڕێککەوتنی سیاسیە بۆ نووسینی دەستور ئەمە وردەکاری زۆرە و ناکرێ دوو قۆناغەکە تێکەڵبکرێت."