تورکیا: "هاریکاریی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا لە بواری بەرگرییدا بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ سەقامگیری ناوچەکە دەبینین"
2024-12-26 15:10:17 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ٧٢ هەوڵی دەستدرێژی و هێرش کردنە سەر یەکەکانمان دراوە، لەوانەیش ١٧یان لە عێراق و ٥٥یان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی سووریادا بووە".