هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت ڕۆژی دووشەممه گەشته ئاسمانییەکان بۆ لوبنان دەست پێدەکەنەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت ڕۆژی دووشەممه گەشته ئاسمانییەکان بۆ لوبنان دەست پێدەکەنەوە
وەزیری گواستنەوەی عێراق دەڵێت ڕۆژی دووشەممه گەشته ئاسمانییەکان بۆ لوبنان دەست پێدەکەنەوە

2024-12-28 18:45:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕێگە بە هێڵی ئاسمانی نیشتمانی دەدات گەشتەکانی بۆ لوبنان دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە گەشتەکانی ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی عێراقی لە 8 ی مانگی دوازدە گەشتەکانی بۆ لوبنان ڕاگرت، بەهۆی نیگەرانییە ئاسایشییەکان سەبارەت بە بارودۆخی سوریای دراوسێ. سەرهەڵداوانی سوریا لە 8 ی مانگی دوازە دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی دەیان ساڵەی بەشار ئەسەد هێنا و دوای زیاتر لە 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ بەرەو ڕووسیا هەڵات.   سەرچاوە: ڕۆیتەرز