هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی ناوەندی چلەی ماتەمینی سیاسەتمەدار مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش بەرزڕادگرێت

ئەنجومەنی ناوەندی چلەی ماتەمینی سیاسەتمەدار مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش بەرزڕادگرێت
ئەنجومەنی ناوەندی چلەی ماتەمینی سیاسەتمەدار مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش بەرزڕادگرێت

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵانی سکرتارییەت و ژمارەیەک لەهەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی لە شاری سلێمانی لەهۆڵی تەوار بەشدارییان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی سیاسەتمەدار مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سكرتێری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا کرد. دەقی بروسکەی ئەنجومەنی ناوەندیی کەلە مەراسیمەکەدا خوێندرایەوە. ئەمەیش دەقەکەیەتی : بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بەرێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش بەبۆنەی چلەی ماتەمینی سیاسەتمەدار و هاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سكرتێری پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا بەناوی هەڤاڵانی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جارێکیتر پرسە و ماتەمینی ئەنجومەنی ناوەندیتان پێ ڕادەگەیەنین و بەشداریی ئەم خەمە گەورەین، سەرەخۆشی ئاڕاستەی یەک بەیەکی كادیر و ئەندامانی حزبە تێكۆشەرەكەتان و خانەوادەكەتان دەکەین. مامۆستا حەمید دەروێش هەر لە لەتەمەنی گەنجێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی لە دڵ و دەرونیدا چەكەرەی كردوە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێناوی دۆزی رەوای گەلەكەیدا تەرخانكرد، دێرینترین سیاسەتمەداری رۆژئاوای كوردستانە و لە ساڵی ‌۱۹٥۷ بەهاوكاری چەند هاوڕێیەكی یەكەم پارتی كوردی لە سوریا دامەزراندوە، بەشداری چەندین کۆبونەوە و کۆنفرانسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کردوە و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی گەلی کورد و کەمە نەتەوایەتییەکان بوو. هاورێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال بوو كە لە چەندین قۆناغ و وێستگەی ژیانیاندا پێكەوە خەباتیان بۆ بە دیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد كردوە و هەمیشە پێداگری لەسەر پیادەكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال دەكردەوە. بەداخ و كەسەرێكی قوڵەوە چل ڕۆژ لەمەوبەر و لە بەرەبەیانی ۲۰۱۹/۱۰/۲٤ لەقامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان دڵە گەورە و پڕ لە ئاواتەكانی مامۆستا لە لێدان كەوت و بۆ یەكجاری ماڵئاوایی لە هاورێ و هاوسەنگەرانی كرد، لەدەستدانی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش زیانێكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان بە …