هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری پەروەردەی هەرێم تەلەفیزیۆنی پەروەردەیی فراوان دەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێم تەلەفیزیۆنی پەروەردەیی فراوان دەکات
وەزیری پەروەردەی هەرێم تەلەفیزیۆنی پەروەردەیی فراوان دەکات

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەداهاتوودا کەناڵێکی پەروەردەیی دەکەنەوە بەڵام ئەو کەناڵە هەمان کەناڵەکەی پێشتری سلێمانیە بەڵام فراوان دەکرێت. ئالان حمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسوبک ئاشکرای کردوە “لەئاییندەیەکی نزیکدا تەلەڤیزیۆنی پەروەردەیی بەکوالێتی فول ئێچ دی، لەوەرزێکی نوێدا لەکەناڵە ناوخۆییەکان، بەبەرنامەی پەروەردەییەوە پەخشی دەست دەکات”. پێشتر هەمان ئەو تەلەفزیۆنە لە سنوری سلێمانی کاری دەکرد و بەڵام لە ئێستادا بڕیارە وەزارەتی پەروەردە بۆخۆی بە شێوەیەکی ناوەندی بەڕێوەی بەرێت و بەرنامەکانی تایبەتبن بە سیتەمی پەروەردە و چالاکیەکانی وەزارەتەکە.