هەواڵی کوردستان ئێستا

عارف باوەجانی : یەکریزی لە هەموو شتێک گرنگترە بەڵام بەداخەوە هەر کات هەنگاوی بۆ دانراوە سەری نەگرتووە

عارف باوەجانی : یەکریزی لە هەموو شتێک گرنگترە بەڵام بەداخەوە هەر کات هەنگاوی بۆ دانراوە سەری نەگرتووە
عارف باوەجانی : یەکریزی لە هەموو شتێک گرنگترە بەڵام بەداخەوە هەر کات هەنگاوی بۆ دانراوە سەری نەگرتووە

2020-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ساڵەهایە گرژیەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە چوارچێوەی نە شەڕ و نە ئاشتیدا ماوەتەوە، وە بە پێچەوانەی پێشبینیەکان نە ئەمەریکا هێڕشی کردە سەر ئێران، نە ژریمیش رووخا وە نە کۆماری ئیسلامیش ملکەچی داخوازیەکانی ئەمەریکا بوو.

لەبەر چاوگرتنی هەموو ئەو ئەگەریانە، پارتە کوردیەکانی رۆژهەڵات چ جورە ئامادەگیان هەبوە بۆ هەر پێشهاتێک؟

هەمیشە باس لە یەکریزی کوردی دەکری، تا چەند ئەم یەکریزیە کاری بۆ کراوە وە ئەگەریش کراوە کوا دەرئەنجامەکەی؟ بۆ لە پیادەکردندا شتێکی وا نابینرێ؟

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا ئەگەر پلانی گۆرینی هەر دەسەڵاتێکی هەبوو بێ زۆر بە یەواشی دەستیپێکردووە، بۆ ئێران من لەوە دڵنیا ئەمەریکا خۆشحاڵ بەوە نییە کە ئێێران بەو شێوە لە ناوچەکەدا فەرمارەوایی بکات و هەر لەسەر ئەوەش سوورم کە ئەمەریکا بەرنامەی بۆ گۆڕێن وە یاخود رووخانی ئەم رژیمە هەیە بەڵام کەی و چۆن، کات دیاریکردن لەوانەیە ببێتە هەڵە لە سیاسەتدا

کاک عارف هەر وەها دەڵێت ئەبێ پارتەکانی خۆرهەڵات لە چوارچێوەی کۆنگرەیەکی یەکگرتوویی، لە چوارچێوەی بەرەیەكدا بی، لە چوارچێوەی پەرلەمانێکی کوردیدا بێت لە تاراوگە ، جۆرە ئامادەگیان هەبێ كه‌ ئەگەر هەر ئاڵۆگۆرێک لە ئێراندا رووێ دا‌ئەو ئامادەگیان هەبێ بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە، بەڵام بەداخەوە ئەو دڵخۆشکەریە درووست نەبوە، بەداخەوە هەوڵەکان ئەبیستین ناکۆکی نێۆ لایەناکانی کوردستانی رۆژهەڵات زیاتر پەرە ئەستێنی، ئەمە هیچ دڵخۆشکەر نییە وە ئەمە وەڵامگۆێ ١٢ میلیۆن کوردی بن دەستی ئێران نییە بۆ دووا رۆژ

 ، کاک عارف دەشڵێت یەکریزی لە هەموو شتێک گرنگترەبەڵام بەداخەوە هەر کات هەنگاوی بۆ دانراوە سەری نەگرتووە ئێمە داوا دەکەین ناوەندیەکی نەتەوەیی درووست بێت ، جۆرە یەکگرتوویەکی نەتەوەیی لە نێۆ رۆژەڵاتی کوردستاندا درووست ببێت، با لە کاتی پێویستدا بە پەلەپەل درووست نەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی گەرانەوەدا ئامادە بین