هەواڵی کوردستان ئێستا

تورکیا دەیەوێت گرێبەستی دابینکردنی کارەبای سوریا بۆ خۆی مسۆگەر بکات

تورکیا دەیەوێت گرێبەستی دابینکردنی کارەبای سوریا بۆ خۆی مسۆگەر بکات
تورکیا دەیەوێت گرێبەستی دابینکردنی کارەبای سوریا بۆ خۆی مسۆگەر بکات

2024-12-30 21:55:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


کۆمپانیای کارپاوەرشیپی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی پێشنیار کراوە بۆ دابینکردنی کارەبای سوریا. گفتوگۆکان لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بۆ دابینکردنی کارەبای سوریا دوای ئەوە دەستی پێکرد کە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا لە 8ی ئەم مانگە ڕژێمی ئەسەدیان ڕوخاند. کۆمپانیای کارپاوەرشیپ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "زۆرێک لە جێگرەوەکانی بەرهەمهێنانی وزە هەڵدەسەنگێندرێن. ئێمە یەکێکین لە بژاردەکان." کۆمپانیاکە زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە و ڕایگەیاندووە، "گفتوگۆ لە نێوان حکومەتەکاندا هەیە و هەڵبژاردەکان هەڵدەسەنگێندرێن. هێشتا زووە بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا هیچ شتێک بڵێین." کۆمپانیای کارپاوەرشیپی تورکیا لە ڕێگەی کەشتی دەریاییەوە وزەی کارەبا بۆ نزیکەی 12 وڵات لە ئەفریقا و ئەمەریکای باشور دابین دەکات. هاوکات وەزیری وزەی تورکیا ئاڵپەرسلان بایراکتەر ڕایگەیاندووە تورکیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی کارەبا بۆ سوریا. بە گوێرەی ئاژانسی دەیلی سەباح، شاندێکی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕۆژی شەممە سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ گفتوگۆ لەبارەی پڕکردنەوەی پێویستی کارەبای سوریا.