هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی دانیشتوانی زەوی 8 ملیار و 90 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی دانیشتوانی زەوی 8 ملیار و 90 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ژمارەی دانیشتوانی زەوی 8 ملیار و 90 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

2024-12-31 19:05:17 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی 2024 زیاتر لە 70 ملیۆن کەسی چووەتە سەر و سەرەتای 2025 لە هەر چرکەیەکدا پتر لە 4 منداڵ لەدایک دەبن. دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە دوایین ئاماری دانیشتوانی زەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە یەکەم ڕۆژی ساڵی 2025 ڕێژەی دانیشتوان بگاتە 8 ملیار و 92 ملیۆن و 34 هەزار و 511  کەس. بە پێی ئەم ئامارە بێت، ڕێژەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی 2024 بڕی ٪0.89 بەرزبووەتەوە و لە 12 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 71 ملیۆن و 178 هەزار کەس لەدایکبوون.   ئەم ئامارە دەریدەخات خێرایی گەشەی دانیشتوان بە ڕێژەیەکی کەم هێواشبووەتەوە بەراورد بە ساڵی 2023 کە تێیدا ژمارەی دانیشتوان بە 75 ملیۆن کەس زیادیکردبوو.  دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا دەڵیت لە مانگی یەکی ساڵی 2025 پێشبینی دەکرێت لە هەر چرکەیەکدا 4.2 لەدایکبوون و 2.0 مردن هەبێت. دەزگاکە دەڵیت ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریکا گەیشتووەتە زیاتر لە 241 ملیۆن و 145 هەزار کەس