لیڤاندۆڤسکی گلەیی کردبوو؛ بارسێلۆنا لەسەر هێلکەوڕۆنێک چێشتلێنەرەکەی دەرکرد
2025-01-02 13:18:06 - سەرچاوە: یاریگا
یاریگا – بارسێلۆنا لەسەر داوای لیڤاندۆڤسکی چێشتلێنەرە تایبەتەکەی یانەکەی دوورخستووەتەوە و دەیەوێت زیاتر گرنگی بە سیستەمی خواردنی یاریزانەکانی یانەکەی بدات. رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی بە سیستەمی خواردنی یاریزانەکانی دەدات و لەسەر داوای راهێنەرە ئەڵمانییەکە، یانە کەتەلۆنییەکە دەستی بە چاوپێکەوتنی وەرگرتنی چێشتلێنەرێکی نوێی کردووە. …