هەواڵی کوردستان ئێستا

شاندی پارتی دەم سەردانی سەرۆکی مەهەپە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات

شاندی پارتی دەم سەردانی سەرۆکی مەهەپە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات
شاندی پارتی دەم سەردانی سەرۆکی مەهەپە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات

2025-01-02 18:55:18 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (DEM) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە و نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات. پارتی دەم  ئاماژەی بەوەش کرد شاندەکە پێکهاتووە لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، سیری سورەیە ئۆندەر و سیاسەتمەداری دێرین ئەحمەد تورک. بوڵدان و ئۆندەر ڕۆژی 28ی مانگی 12 لە زیندانی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە، ڕایانگەیاند کە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی پارتی دەم، دوای تەواوکردنی سەردانەکانیان بۆ لای پارتە سیاسییەکان، سەردانی سەندیکا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە کرێکارییەکان و بازنەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆریش دەکەن. پارتی دەم ڕایگەیاند، شاندەکە دوای دانوستانەکان سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالان بەیاننامەیەکی گشتگیر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە. باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی هاوپەیمانی ئەردۆغان لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوودا داوای  لە ئۆجەلان کردبوو کە لە کۆنفرانسی پارتی دەمدا داوای چەکدانانی پەکەکە بکات. دواتر باخچەلی باسی لەوە کرد کە ئەوان دەیانەوێت بەرپرسانی پارتی دەم و ئۆجەلان ڕووبەڕوو قسە بکەن. بولدان و ئۆندەر لە کۆتایی هەفتەدا لەگەڵ ئۆجەلان کۆبونەوە، بەپێی مۆڵەتی وەزارەتی داد. دوای کۆبوونەوەکە پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند کە ئۆجەلان ڕایگەیاندبوو، دووبارە بەهێزکردنەوەی برایەتی نێوان کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە و ئامادەیە هەنگاوێکی ئەرێنی بنێت.   سەرچاوە: ئاژانسی وڵات، ئارتی گەرچەک، ئێن تی ڤی