هەواڵی کوردستان ئێستا

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەستپێدەکاتەوە

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەستپێدەکاتەوە
قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەستپێدەکاتەوە

2025-01-02 23:25:16 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


هێڵی ئاسمانی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دوای نزیکەی 13 ساڵ گەشتەکانی بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێدەکاتەوە، کە بە سێ گەشتی هەفتانە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات. لە ڕاگەیاندنەکەدا دەڵێت هێڵی ئاسامانی قەتەری "بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکردنەوەی سێ گەشتی هەفتانە بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا لە 7ی یەکی 2025وە ڕادەگەیەنێت". ستایشی "هەنگاوێکی بەرچاوی بۆ دووبارە پێکەوە بەستنەوەی ناوچەکە" کرد، نزیکەی مانگێک دوای ئەوەی یاخیبووان بە سەرۆکایەتی گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشام، فەرمانڕەوای دێرینی سوریایان ڕووخاند و زیاتر لە دە ساڵ شەڕی ناوخۆی کۆتایی پێهێنا. هێڵی ئاسمانی قەتەر دەڵێت " لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ستانداردە پێویستەکانی سەلامەتی و ئاسایش و دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە جێبەجێ دەکرێن". بەدر محەمەد ئەلمیر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە "دڵخۆشە بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ دیمەشق، کە شوێنێکی گرنگییەکی مێژوویی و کولتووری گەورەی هەیە". بەرپرسێکی قەتەری مانگی ڕابردوو بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، دۆحە یارمەتیی پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق. قەتەر دوای ڕووخانی حکومەتی ئەسەد لە 8ی 12ی 2024، دووهەم وڵات بوو، دوای تورکیا، باڵیۆزخانەی خۆی لە پایتەختی سوریا کردەوە. دۆحە یەکێک بوو لە پشتیوانە سەرەکییەکانی ئەو یاخیبوونە چەکدارەی کە کە دوای سەرکوتکردنەی خۆپیشاندانی ئاشتیانی دژی دەسەڵاتی ئەسەد لە ساڵی 2011 وە دەستیپێکرد. قەتەر بە پێچەوانەی چەند وڵاتێکی دراوسێی سوریا، وەک ڕەخنەگرێکی توندی ئەسەد مابووەوە و سەرەڕای گەڕانەوەی بۆ ناو ڕیزەکانی دیپلۆماسی عەرەبی ساڵی ڕابردوو، پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا نوێ نەکردەوە.