خشته‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رایی ئاماده‌ییه‌کان بڵاوکرایەوە
2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌کان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خشته‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌رایی ئاماده‌ییه‌کانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ بڵاوکرده‌وه. به‌پێی خشته‌که، تاقیکردنه‌وه به‌راییه‌کان له رۆژی ٨ی شووباتی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌کات و ١٦ی شووباتی ٢٠١٩ کۆتایی پێدێت،تاقیکردنه‌وه‌کان به‌داوی یه‌کدا ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌موو رۆژێک سه‌عات ١:٠٠ ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر رۆژێکی تاقیکردنه‌وه‌کانیش به‌ر پشووی ره‌سمی بکه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه له رۆژی دواتردا ئه‌نجام ده‌درێت.