English | عربي

شوێنەوار و ناوچە کەلەپورییەکانی کۆیە ڕووپێو دەکرێن


شوێنەوار و ناوچە کەلەپورییەکانی کۆیە ڕووپێو دەکرێن

2019/04/19 | 22:50

(هەواڵ كوردستان)-

بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە ڕایگەیاند لەپێناو دەستکەوتنی ئامارێکی ورد و بایەخپێدانی زیاتر، شوێنەوار و ناوچە کەلەپورییەکانی شارۆچکەی کۆیە ڕووپێو دەکرێن.

سەرکەوت سۆفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لەلایەن لیژنەیەکی ھاوبەش لە فەرمانگەکە و زانکۆی کۆیە، شارەزایانی بیانی دەستیان کردووە بە ڕووپێوكردنی بینا کەلەپورییەکانی شارۆچکەی کۆیە و دیاریکردنیان لەسەر نەخشەی شار.

گوتیشی ئامانجی کاری لیژنەکە دەستکەوتنی ئامارێکی وردە بۆ ئەوەی ئامادەسازی بکەن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ھەمەلایەن لەسەر بینا کەلەپورییەکان و دۆکیۆمینتکردنیان و پاراستنیان لە لەناوچوون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending