هەواڵی کوردستان ئێستا

زێباری: تۆپباران چڕ بووەتەوە.. خەڵك گوندەكانیان چۆڵ دەكەن

زێباری: تۆپباران چڕ بووەتەوە.. خەڵك گوندەكانیان چۆڵ دەكەن
زێباری: تۆپباران چڕ بووەتەوە.. خەڵك گوندەكانیان چۆڵ دەكەن

2020-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆك-KDP.info- فەرماندەی هێزەكانی سەرسنوور لە پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، تۆپبارانكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و دوو رۆژە چڕتر بووەتەوە، تا ئێستاش بە هۆی بۆردوومانەكانەوە 400 گوند چۆڵ كراون.

فەرماندە دلێر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تۆپبارانكردنی سنوورەكان بەردەوامە و دوو رۆژیشە لە زاخۆوە تا دهۆك و ئامێدی تۆپبارانكردن بە هۆی بوونی پەكەكەوە چڕتر بووەتەوە، كە زیانی زۆری ماددی بەر خەڵك كەوتووە و ناتوانن بچنە سەر كارەكانیان، چونكە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە".

زێباری دەشڵێ: "بە هۆی ئەو بۆردوومانانەوە، تا ئێستا 400 گوند لە سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵ كراون، چونكە پەكەكە دەچنە ناو گوندەكان و توركیاش بۆردوومانیان دەكات، كە ئەمەش وای كردووە خەڵك گوندەكانیان چۆڵ بكەن و ئاوارە ببن".

 

بڵند ئیبراهیم