سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسولى ئه‌مه‌ریكا دۆخى هه‌رێم و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى پاراستنى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگیریى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌ك بتوانرێت سه‌ختییه‌كانى ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌یرانه‌كانى دارایى و ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌م پێناوه‌دا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/5/2020 له هه‌ولێر له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤن فه‌یگن كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگیریى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها پرسى دیالۆگى ستراتیژیى ئه‌مه‌ریكى ـ عێراقى و ئاماده‌یى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانیان له‌و دیالۆگه‌دا تاوتوێ كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، خسته به‌ر باس.
دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا به‌ڕێز كونسولى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كرد و هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسییه‌كانى داعش و پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووریا كرا و به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا سوپاسى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریادا كرد.